چاڵاکییه‌کان
- باخچه‌ى منداڵانى ژیان (مۆنتیسۆرى کوردستان): دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنى یه‌که‌م باخچه‌ى منداڵان به سیسته‌مى مۆنتیسۆرى له شارى هه‌ولێر له ٢٠١٧ ه‌وه.
- خولى په‌روه‌رده‌ى منداڵ: خولێکى ١٢ سه‌عاتیه (له‌ماوه‌ى ٤ ڕۆژ) بۆ دایکوباوکان ده‌رباره‌ى په‌روه‌رده به شێوازى مۆنتیسۆرى، چۆنیه‌تى به‌خێوکردنى منداڵ و شێوازى ژیانى ته‌ندروست. تا ئێستا زیاتر له ٢٠٠ که‌س به‌شداریان کردووه له‌م خوله که له‌سه‌ره‌تاى کردنه‌وه‌ى باخچه‌وه به‌رده‌وامه.
- خولى پێگه‌یاندنى مامۆستایان: له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى باخچه‌وه ده‌ستى پێکردووه وه تا ئێستا به‌رده‌وامه.
- خولى فێربوونى زمانى ئینگلیزى
- خولى فێربوونى کۆمپیوته‌ر
- سیمینار بۆ به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌رباره‌ى په‌روه‌رده‌ى مۆنتیسۆرى.
- سیمینار بۆ به‌ڕێوه‌به‌رى باخچه‌ى منداڵانى ناحکومیه‌کان له هه‌ولێر ده‌رباره‌ى په‌روه‌رده‌ى مۆنتیسۆرى.
| | |