دەربارەى ڕێكخراو
ڕێكخراوێكى ناحكومى سوودنەويستى سەربەخۆيە، كار دەكات بۆ بەرەوپێش بردنى ئاستى پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمى کوردستان.
ئامانجە گشتيەكان
- بەشدارى کردن لە بەرەوپێش بردنى ئاستى پەروەردە و فێر کردن لە هەرێمى کوردستان.
- بەکار هێنانى پەرورەردە و فێرکردن بۆ دروست کردنى تاکێکى کاریگەرى کۆمەڵگا.
- ئاراستە كردنى پەروەردە و فێرکردن بۆ چارەسەرى گرفتەکانى ژیان لە بوارى تەندروستى و كۆمەڵايەتى.
ئامانجە تايبەتيەكان
- ئەنجامدانى خولى ڕاهێنان بۆ توێژى جیاوازى کۆمەڵگا بە مەبەستى بەرەو پێش بردنى ئاستى پەروەردە و فێرکردن.
- بڵاو کردنهوهى وتار و توێژينەوەى زانستى لە بوارى پەروەردە و فێرکردن.
- هاندانى کاربەدەستان و بەڕێوەبەرى دام و دەزگاكان بۆ سوود وەرگرتن لە توێژينەوە لە كاتى وەرگرتنى بڕيار و پلاندانانى پرۆژەى پەروەردەیى و هەڵسەنگاندنى كارەكانيان.
ميكانيزمەكانى بەديهێنانى ئامانجەكان
- ئهنجامدانى پرۆژهى پهروهردهیی و گهشهپێدانى تواناکان.
- ئەنجامدانى خولى ڕاهێنان.
- ئەنجامدانى توێژينەوەى زانستى.
- بڵاوكردنەوەى وتار و توێژينەوەى زانستى لە تۆڕه کۆمهڵایهتییهکان و گۆڤارە زانستيەكان و ناميلكە و ڕاپۆرتى ڕێکخراو و هۆيەكانى ميدياى تر.
- ئەنجامدانى كۆڕ و كۆبوونەوە و پێشكەش كردنى سيمنار بۆ حوكمڕانان و بەڕێوەبەرانى دام ودەزگا حكوميەكان بۆ گەياندنى ئەنجامى توێژينەوەكان و هاندانيان بۆ سوودوەرگرتن لەم ئەنجامانە.
بوارەكانى كاركردن
- بوارى پەروەردە
- بوارى فێرکردن
- بوارى گەشەپێدانى تواناكانى تاك و خێزان و کۆمەڵگا
| | |